شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: دڵه زوخاڵ بای... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دڵه زوخاڵ بای، دڵه زوخاڵ بای به ئاهی قوورەت، به كۆی زوخاڵ بای [١] چەنی غەم، خەريك شادی بەتاڵ بای چوون مورغی بێ پەڕ، شكسته باڵ بای [٢] ياخوا جه ئاسمان غەزەب وارۆ لێت يه تۆ كەردەن پێم، نەژنەوای سەر شێت [٣] چەند واتم به عەشق بارگەی ئيمامان مەگنه وه سەودای نەوتووڵ نەمامان [٤] بێ سوودەن سەودای عشقی نازداران نازداران تا سەر وەفا نەداران [٥] ئەر تۆ بكێشی سەد ساڵ جەفاشان تا سەر چەنی كەس نيەن وەفاشان [٦] نەشنەوای پەندم، چوون ناپەسەندان تا كەفتی چوون «صەيد»، نه دامی ڕەندان [٧] تا پێچيای به قەيد بەندی دامەوه تەن به ئێش‏و دەرد، زۆخ‏و زامەوه [٨] نه به شەو قەرار، نه ڕۆ خاوت بێ پەی دووری دوڵبەر، گلاراوت بێ [٩] دڵه هەر شەيداو وێڵوو نەفام بی جەفای يار كێشای، سا وەفاش كام بی [١٠] ئاخر جەلای يار خۆ كەفتی وه بێز پاره پاره بای دەك وه تێغی تێز [١١] ناڕەواو كەساس، كەس نەسەندەی وێت چەقيای هەڕگاو، ئەرامەندەی وێت [١٢] خجڵيای به دەرد چەرخی پوڕ ستەم هەرگيز ڕۆی شادی نەوينی وه چەم [١٣] به دەشنەی قەساب بكێشا قيمەت تۆ «صەيدی»ت كەردەن پووڵی بێقيمەت [١٤] ١. زوخاڵ: خەڵووز. بای: ببی. به كۆی زوخاڵ بای: به كۆی خەڵووز بی. واته: ئەی دڵ خەجاڵەت‏و ڕوو ڕەش بی وەك خەڵووز، به ئاهی قودرەت بێ به خەڵووز. ٢. واته: لەگەڵ خەما خەريك بی، شادی بەتاڵ بيت، وەكوو باڵندەی بێ پەڕو باڵ شكاو بيت. له نوسخەيێكی ترا نيوەی هۆنراوەی يەكەم بەم جۆرەيه: «هەردەم سەر جه نۆ شادی بەتاڵ بای». ٣. وارۆ: ببارێ. لێت: له تۆ. نەژنەوای: گوێ نەگر، نەبيسەر. واته: ياخوا لهئاسمانەوه غەزەب بەسەرتا دابارێ، ئەمه تۆ پێت كردم ئەی گوێ نەگری سەر شێت. ٤. واته: چەند جار وتم پێت به عەشقی گۆڕی ئيمامەكان، مەكەوەره سەر عەشق‏و سەودای جوانانی تازه پێگەييوی نەونەمام. ٥. واته: بێفائيدەيه سەوداو عەشقی نازداران، چونكه ئەو نازدارانه وەفايان تا سەر لەگەڵ كەسا نيه. ٦. واته: ئەگەر تۆ 'سەد' ساڵ جەفايان بكێشی بێهوودەيه، وەفايان تا سەر لەگەڵ كەسدا نيه. ٧. نەشنەوای: نەت بيست. پەندم: ئامۆژگاريم. تا كەفتی: تا كەوتی. لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا ماناكەيان پێكەوه دێ. ٨. واته: ئامۆژگاری منت نەبيست‏و وەكوو ئينسانی ناڕەسەن‏و ناپەسەند، تا وەكوو نەچير كەوتيته داوی جوانانەوه. تا پێچرايت به داوو زەنجيرەوه، ئێسته جەستەو لەشت دەردەدارو زامدارەو كيم‏و زوخاوو جەراحەت له لەشت دێته دەرەوه. ٩. واته: نه به شەو ئارامت هەيه، نه ڕۆژيش خەوت بوو، بۆ دووری ئازيز، گلاراوته! . ئەم هۆنراوه بەم جۆره بوايه باشتر بوو: نه به ڕۆ قەرار نه شەو خاوت بێ پەی دووری دوڵبەر گلاراوت بێ چونكی ئينسان له شەوا ئەخەوێو ئەنوێ. مومكينه له نوسخه ئەسڵيەكەدا بەم جۆره بووبێ. م. كاردۆخی ١٠. واته: ئەی دڵ هەر شەيداو وێڵو نەفاميت، جەفای يارت كێشا، پێم ناڵێی كامه بوو وەفای! ؟ . ١١. كەفتی: كەوتی. بێز: لەبەر چاو كەوتن، بێزراو. واته: ئاخری لەلای ياريش بێزرايت، وه لەبەر چاوی كەوتی، دەك لەت‏لەت بی، ئەنجن ئەنجنت كەن به تێغی تيژ. ١٢. ناڕەوا: ناڕەواج، به هيچ نەچوو. ئەرامەندەی وێت: داماوی خۆت. واته: ئێستا كه داكەوتووی به بێ نرخ‏و بێقيمەت‏و كەساس، كەس به پووڵێ نات كڕێ، مەشغوڵی قوڕ شێلانی‏و له قوڕا چەقيوی خۆت! ، ئەی داماو. ١٣. واته: ديت كه چۆن چەرخی ستەمكار چی لێ كردوی، چۆن مەشغوڵی كردوی، خوا بكات هيچ كاتێ ڕۆژی خۆشی‏و شادی به چاو نەبينی، ئەی دڵ. ١٤. دەشنه: قيمه كێش. بكێشا قيمەت: قيمەت كەن. كەردەن: كردووته. واته: خوا بكات به قيمه كێشی قەساب قيمەت كەن، تۆ صەيديت كردووه به پارەی بێ قيمەت‏و بێ نرخ لەم دونيايەدا.